مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق پیرۆزبایی جەژن لە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا دەكات
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عیراق بڵاویكردەوە مستەفا كازمی و رەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەكی تەلەفۆنیان ئەنجامداوەە هەردوولا جەژنی رەمەزانیان لە یەكتر پیرۆز كردووە.
ئاماژەی بەوەشداوە كە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا سەرۆك وەزیرانی عیراق، هیوای باشترینی بۆ حكومەت و گەلی توركیا خواستوە، لای خۆشیەوە ئەردۆغان هیوای بەردەوامی سەقامگیری و خۆشگوزەرانی بۆ گەلی عیراق خواستوەو پەرۆشی خۆشی بۆ زیاتر هاریكارییە دووقۆڵییەكانی نێوان عیراق و توركیا نیشانداوە.
ئاماژە بەوەشكراوە كە ئەردۆغان ستایشی هەوڵەكانی حكومەتی عیراقی بە سەرۆكایەتی كازمی كردوە لەوەی رۆڵی هەیە لە ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكەو پتەوتری كردوە.