
ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، بەغدا لەبارەی دۆسیەی نەوت و غازەوە پرۆپۆزەڵێكی بۆ حكومەتی هەرێم ناردووە، تاوەكو كۆتایی ئەم هەفتەیەش وەڵامی دەدەنەوە.
د. ئومێد سەباح ئاماژەی بەوەداوە، بەغدا لەبارەی دۆسیەی نەوت و غازەوە پرۆپۆزەڵێكی بۆ حكومەتی هەرێم ناردووە.
رونیشیكردووەتەوە، لە نزیكترین كاتدا تاوەكو كۆتایی ئەم هەفتەیە، حكومەتی هەرێمی كوردستان بە فەرمی وەڵامی وەزارەتی نەوتی عیراق دەداتەوە.
سەبارەت بە بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیش لەبارەی یاسای نەوت و غازی هەرێمی كوردستان، ناوبراو دوپاتیكردەوە، هەڵوێستی هەر چوار سەرۆكایەتی هەرێم روونە و پێشتریش لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە جەختی لەسەر كراوەتەوە.
