ئۆلیگ ستیبانۆف باڵیۆزی روسیا لە كەنەدا هۆشداری دەدات لەوەی، ئەگەر فینلەندا و سوید پەیوەندی بە هاوپەیمانی “ناتۆ”وە بكەن، واتای ئەوەیە وەك دوژمن مامەڵە لەگەڵ روسیا دەكەن و ئەوانیش وەڵامی توندیان دەبێت.
ئۆلیگ لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە، روسیا پێی وایە كە پەیوەندی كردنی فینلەندا و سوید بە “ناتۆ”وە تەنها نابنە دوو دەوڵەتی دژی روسیا، بەڵكو دەبنە خاڵێكی هەڕەشە، هەروەها هەموان ناوچەی داماڵراوی بەڵتیق لە ئەتۆمی لەبیر دەكەن.
رونیشیكردووەتەوە، روسیا هەمیشە رێزی بێلایەنی ئەو دوو وڵاتەی گرتووە، ئێستا واشنتن و ناتۆ تەكتیكی جیاواز بەكاردەهێنن بۆ هاندانی هێزە دیاری كراوەكان لەوانەش فینلەندا و سوید.
باڵیۆزی روسیا لە كەنەدا جەختی لەوەش كردووەتەوە، ئەوەش بۆ ئەوەی رازییان بكەن كە واز لە شێوازی ژیانیان بهێنن و باكوری ئەوروپا لە ناوچەیەكی ناسەربازی و سەقامگیر و گەشەوە بكەنە مەیدانی شەڕێكی تر.