سەبارەت بە لێدوانی وەزیری نەوتی عیراق محەمەد حاجی مەحمود سكرتێری حزبی سۆسالیست دیموكراتی كوردستان دەڵێت، وەزیری نەوتی عیراق ناتوانێت بڕیارەكانی لە ژورەكەی خۆشیدا جێبەجێ بكات.
محەمەد حاجی مەحمود بڵاویكردۆتەوە، ئیحسان عەبدولجەبار ناوێك گوایە وەزیری نەوتی عیراقە لەكۆبونەوەیەكی وەزارەتەكەی كۆمەڵێك قسەی كردوە زۆری لە وڕێنە دەچوو، ئەویش قسەكانی كۆنی دادگا عەرەبیەكەی بەغدادی جوییەوە گوایە 75 رۆژ نەرمی نواندوە بەرامبەر بەهەرێمی كوردستان، بەڵام هەرێم وەڵامی ئیجابی نەبوە، بۆیە ئەویش بڕیاریداوە بڕیارەكانی دادگا جێبەجێ بكات.
محەمەد حاجی مەحمود راشیگەیاندوە، من بەم وەزیرە دەڵێم ئەو جۆرە قسەو هەڵسوكەوتەی عیراق رژێمە یەك لەدوای یەكەكانمان بیر دەخاتەوە بەتایبەتی رژێمی سەدام حسێن و حزبی بەعس، بەڵام لەڕژێمێكی لاواز رەنگە ئەم وەزیرە لە ژورەكەی خۆشیدا نەتوانێت بڕیارەكانی جێبەجێ بكات، ئەم وەزیرە بە زبانێكی زبر هەڕەشە لە كوردستان دەكات لەكاتێكدا عیراق و سەروەریەكانی لە ژێر پۆستاڵ و موشەك و رەحمی موخابەراتی وڵاتاندایە، تەنانەت حزب و كەسایەتی دەرەوەی هەرێمی كوردستان گێچەڵیان پێدەكرێت، ئەویش دەیەوێ لەسەر كورد جارێكیكە خۆیان تاقیبكەنەوە.
سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستنا لە بەشێكی تردا رایگەیاندوە، ئەوانە رەنگە بە هەوێ كورد بن بۆیە نە دادگا دادگایەو نە بڕیاریش جێبەجێ دەكرێت چونكە كورد ناگەڕێتەوە چوارچێوەی سفر، كورد دەبێت هەنگاوی تر بنێت بۆ بەدەستهێنانی مافی رەوای كوردو كوردستان، دەبێت لەسەر نەوت و غازی هەرێم بەردەوام بێت نابێت پاشەكشە بكات و دەبێت جوابی توندی هەر كەس و لایەنێك بداتەوە كە ئەو مەسەلەیە باس دەكەن.