دوێنێ نرخی بەرمیلێک نەوت بۆ 112 دۆلار و 31 سەنت بەرزبووەوە و رۆژەکەی بە 111 دۆلار و 43 سەنت، تەواو کرد.
کاتژمێر 9:31ی بەیانی ئەمڕۆ نرخەکان بە رێژەی 5% هەڵکشانیان بەخۆوەبینی و نرخی بەرمیلێک نەوت گەیشتە 111 دۆلار و 43 سەنت.
لە هەمان کاتدا نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تەکساس بە 108 دۆلار و 98 سەنت فرۆشرایە کڕیاران.
کەمکردنەوەی هەنگاو بە هەنگاوی رێوشوێنەکانی خۆپارێزی کۆرۆنا لە چین، کاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی نرخەکان دروست کردوە.
دابەزینی بەرچاوی رێژەی سوو لە چین، تا رادەیەک نیگەرانییە ئابوورییەکانی کەم کردوەتەوە. ئەمەش رێگرە لە دابەزینی نرخی نەوت.