بۆ كێشه‌ى دۆسیه‌ى نه‌وت له‌نێوان حكومه‌تى ناوه‌ندى وهه‌رێم، سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم هه‌والێكی سه‌رۆكی فراكیسۆنی پارتی ره‌تده‌كاته‌وه
ڤیان سه‌بری سه‌رۆكی فراكیسۆنی پارتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به میدیا عێراقیه‌كانی راگه‌یاندبوو، كه ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى داواكارییهكى ئه‌وانیان قهبوڵكردوه كه‌هه‌ولێر داوا ده‌كات ئه‌وان نوێنه‌رێكى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ به‌غدا بنێرن بۆ رێكخستنى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوانیان وچاره‌سه‌ركردنى ئه‌و كێشانه‌ى له‌نێوانیان دا هه‌ن به‌تایبه‌ت له‌دۆسیه‌ى نه‌وتدا.
سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه و هه‌واله‌كه‌ی سه‌رۆكی فراكیسۆنی پارتی ره‌تكرده‌وه و رایگه‌یاند، “ده‌رباره‌ی هه‌واڵێک گوایه نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان له ڕاگه‌یانراوێكدا باسى له داواكارییهكى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى كردوه بۆ ناوبژیكردنى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، دوپاتى ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌و هه‌واڵه به ته‌واوى ناڕاست و دروستكراوه”.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ئاماژه‌ی بهوهشهكردوه، “هیچ لێدوان و ڕاگه‌یه‌نراوێك له‌باره‌ی داوای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان ده‌رنه‌چوه”.