
سادیۆ مانێ هێرشبەری لیڤەرپوول باس لە دەنگۆی پەیوەندی کردنی بە ریزەکانی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی دەکات، هەروەها جۆردان هێندەرسۆنی کاپتنی یانەکەش باس لە ئامانجی یانەکەی و ئامادەکارییەکانی بۆ یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر ریال مەدرید دەکات.
سادیۆ مانێ: ده‌مه‌وێت چامپیۆنزلیگ و باڵۆن دۆر ببه‌مه‌وه
سادیۆ مانێ هێرشبه‌ری سه‌نیگالی یانه‌ی لیڤه‌رپوول له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا له باره‌ی یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ گوتی: من لە سەرەتای ئەم وەرزە وتوومە ئامانجی من لەگەڵ لیڤەرپوول چوار نازناوە، ئێستا دوو نازناومان هەیە و یەک نازناومان دۆڕاند و دەرفەتی بەدەستهێنانی چامپیۆنزلیگمان لە پێشە.
سادیۆ مانێ گوتیشی: هیچ پرسیارێكم له باره‌ی داهاتووم لێ مه‌كه‌ن، جارێ ته‌نیا بیر له بردنه‌وه‌ی یارییه‌كه‌ی رۆژی شه‌ممه‌یه به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید، با ئەمە ببەینەوە و دواتر بزانین چی ڕوودەدات، بێگومان دڵخۆش دەبم ئەگەر نازناوی چامپیۆنزلیگ و خەڵاتی بالۆن دۆر به‌ده‌ستبێهنم.
له باره‌ی دەنگۆی چوونی بۆ بایرن میونشن، سادیۆ مانێ ده‌ڵێت: پێموایە ئەو پرسیارە پرسیارێکی زۆر باش بوو، بەڵام لە ئێستادا بۆ من ئەستەمە وەڵامی بدەمەوە، بە دڵنیاییەوە من تەواوی سەرنجم لەسەر چامپیۆنزلیگە، دوای چامپیۆنزلیگ پرسیارەکەم لێ بکە و وەڵامت دەدەمەوە ”.
هێنده‌رسۆن: ئاماده‌ین بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ریال مه‌درید
كاپتنی یانه‌ی لیڤه‌رپوولی ئینگلیزی (جۆردان هێنده‌رسۆن) له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له باره‌ی یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ، وه‌ڵامی رۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه و گوتی: ئەو قسەیەی کە محه‌مه‌د سەڵاح کردوویەتی لەبارەی توڵە کردنەوە لە ریال مەدرید، ئەوە پەیوەندی بە خودی ئەو یاریزانەوە هەیە، من ناتوانم لەسەر قسەی ئەو یاریزانە هیچ شتێک بڵێم، بەڵام ئێمە هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی براوەی ناسناوەکە بین.
هێنده‌رسۆن ده‌شڵێت: ئێمە هەست بە هیچ فشارێکی زیادە ناکەین، ئەم یارییەش وەکو یارییەکانی دیکەیە و لەوانەیە کەمێک قورس‌تر بێت، چونکە ریال مەدرید یەکێک لە باشترین یانەکانی جیهانە و هەموو ئامادەکارییەک دەکەین بۆ ئەوەی بردنەوە بەدەست بێنین.
رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو كه ده‌كاته 28ـی ئه‌م مانگه، له یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ ریال مه‌درید و لیڤه‌رپوول له كاتژمێر 10:00ـی شه‌و له پاریس رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه.