دژەتیرۆری کوردستان لە راگەیەندراوێکیدا، پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە تۆمەتبار دەکات بە ئەنجامدانی “ھێرشێکی مووشەکی” لە ناحەیی بامەڕنێ کە تیایدا دوو منداڵ شەھید بوون و دوو ھاوڵاتی دیکە بریندار بوون.
دژەتیرۆری کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، لە ئاکامی ھێرشی مووشەکیی پەکەکە دوو ھاوڵاتی شەھید بوونە و دوو ھاووڵاتیی دیکەش بریندارن.
دژە تیرۆری کوردستان دەشڵێت، “ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٦ی ئایاری ٢٠٢٢، تیرۆریستانی پەکەکە دوو مووشەک ئاراستەی گوندی ئەرەدنای سەر بە ناحیەی بامەڕنێی قەزای ئامێدی لە پارێزگای دھۆک دەکەن و، بەھۆیەوە تا ئێستا دوو ھاووڵاتی شەھید بوونە و دوو ھاووڵاتیی دیکەش بریندارن.”