
كۆبونه‌وه‌ی جینین پلاسخارت نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له عێراق، له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كۆتاییهات و نوێنه‌ری یه‌كگرتوی ئیسلامیش له‌كۆبونه‌وه‌كه رایده‌گه‌یه‌نێت، “كۆبونه‌وه‌كه راشكاوانه بو، ده‌ستخرایه سه‌ر سه‌ر هه‌مو كه‌موكورتییه‌كان و باس له‌وه‌شكرا پێویسته كێشه‌ی خه‌ڵك چاره‌سه‌ر بكرێت و موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌ته‌واوه‌تی و له‌واده‌ی خۆیدا بدرێت”.
سه‌ڵاحه‌دین بابه‌كر نوێنه‌ری یه‌كگرتوی ئیسلامی له‌دوای كۆبونه‌وه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ جینین پلاسخارت رایگه‌یاند، “كۆبونه‌وه‌كه سێ ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی له‌خۆگرتبو، ئه‌وانیش بارودۆخی سیاسی هه‌رێم، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و بڕیاریش بو باس له په‌یوه‌ندییه‌كانی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان بكرێت، به‌ڵام به‌هۆی نه‌مانی كات باس له‌و خاڵه‌یان نه‌كرا و ته‌نها دو خاڵ تاوتوێكران”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كۆبونه‌وه‌كه زۆر راشكاوانه بو، هه‌مولایه‌ك به‌وپه‌ڕی راشكاوانه ئه‌وه‌ی ده‌یویست بیڵێت خستیه‌ڕو، هه‌روه‌ها له‌كۆبونه‌وه‌كه دهستخراوهتهوه سه‌ر هه‌مو كه‌موكورتییه‌كان و باس له‌وه كراوه كه بنبه‌سته سیاسییه‌كان بكرێنه‌وه، پێویسته كێشه‌ی دارایی خه‌ڵك چاره‌سه‌ر بكرێت و موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌ته‌واوی بدرێت و پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بگه‌ڕێندرێته‌وه، هه‌ڵبژاردنی داهاتوی په‌رله‌مان له‌واده‌ی خۆیدا و به‌ئازادی و به‌پاكی ئه‌نجامبدرێت”.
وتیشی، “هه‌ر له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس له‌وه‌كرا نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان هاوبه‌شێكی جدی بن چاو‌دێر بن بۆ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی داهاتوی په‌رله‌مانی كوردستان، هه‌روه‌ها یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌موار بكرێته‌وه به‌جۆرێك هه‌مولایه‌نه‌كان له‌سه‌ری كۆك بن”.
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، “نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان رۆڵیان له نزیككردنه‌وه‌ی بۆچونی لایه‌نه‌كان ده‌بێت، كۆمه‌ڵێك خاڵی جدی و شه‌فاف باسكرا، بڕیاریشدرا كۆبونه‌وه‌ی داهاتو بكرێت و بڕیار له‌سه‌ر هه‌مو ئه‌و بابه‌تانه بدرێت كه ئه‌مڕۆ باسكران”.
سه‌ڵاحه‌دین بابه‌كر ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، “پێویسته گرفته‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن بۆئه‌وه‌ی مه‌ترسیه‌كان بڕهوێندرێنهوه و چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكرێن، هه‌روه‌ها باس له‌وه‌شكرا سیاسه‌ت نابێت به‌بنبه‌ست بگه‌یه‌ندرێت و بابه‌تی زۆنی زه‌رد و سه‌وزیش چاره‌سه‌ر بكرێن، به‌گشتی ده‌بێت جه‌ماوه‌ر دڵخۆش بكرێت و متمانه و هیوا بۆ جه‌ماوه‌ر بگه‌ڕێندرێته‌وه كه متمانه و هیوایان له‌ئاستێكی زۆر نزمدایه”.
له‌لای خۆشیه‌وه، هیمداد شاهین وته‌بێژی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ رایگه‌یاند، “به‌ڕونی و شه‌فافی باسمان له‌م دۆخه‌ی هه‌رێمی كوردستان كرد كه ئێستا ده‌گوزه‌رێت به‌جۆرێك چیتر قابیلی قبوڵ نییه و پێوسته به‌زوترینكات كۆتایی پێبهێندرێت”.
وتیشی،”له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختكرایه‌وه كه پێویسته هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆیدا ئه‌نجامبدرێت و یاسای هه‌ڵبژاردن كه یاسایه‌كی خراپه هه‌موار بكرێته‌وه به‌گشتی ئه‌وه‌ی بۆ خه‌ڵك گرنگ بو ئێمه به‌ڕاشكاوانه وتمان”.


