سه‌رۆك وه‌زیرانی بریتانیا ئه‌مڕۆ هه‌ینی رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ری پێشڕه‌وی روسیا له ئۆكرانیا بونی هه‌یه و هێزه‌كانی ئۆكرانیاش له به‌ره‌نگاربونه‌وه‌یان به‌رده‌وامن و ده‌شڵێت، “پوتین وه‌ك نه‌خۆشی گازگانگرین کە (نه‌خۆشییه‌كه توشی شانه‌كانی له‌ش ده‌بێت به بڕینه‌وه‌ی ئه‌ندامه توشبوه‌كه نه‌بێت، چاره‌سه‌رنابێت) وه‌هایه، هه‌رگیز ناتوانی بیر له سه‌ركه‌وتن و بنبڕكردنی بكه‌یته‌وه، چونكه متمانه له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و نه‌خۆشییه هه‌ڵناچنرێت و پوتینیش هیچ متمانه‌یه‌كی پێناكرێت”.
بۆریس جۆنسن، سه‌رۆك وه‌زیرانی بریتانیا له میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی بڵومبێرگ رایگه‌یاند، گومان ده‌كه‌ن له‌وه‌ی كه سه‌رۆك پوتین پێشڕه‌وییه‌كی كه‌م ده‌ستبه‌ر بكات، به‌ڵام ئه‌و پێشكه‌وتن و پێشڕه‌ویانه شوێن ده‌ستیان دیارده‌بێت.
وتیشی، “به‌رده‌وام ده‌بین له پێشكه‌شكردنی هاوكاری سه‌ربازی به هێزه‌كانی ئۆكرانیا، تا ئه‌و كاته‌ی ئۆكرانیا بیه‌وێت به‌رده‌وامبێت له روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هێزه‌كانی روسیا ئه‌وا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام ئێمه‌ش پاڵپشتیان ده‌كه‌ین”.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، “بڕیاریشمان له‌سه‌ر پێشكه‌شكردنی تۆپهاوێژ و موشهكهاوێژ دورمه‌ودا به ئۆكرانیاداوه تا بتوانن له مه‌ودایه‌كی دوره‌وه هێرشه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌نجامبده‌ن”.
له‌وه‌ڵامی پرسیارێكدا، كه ئایه ده‌كرێت په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی روسیا ئاسایی بكرێنه‌وه؟ بۆریس جۆنسن ئاشكرایكردوه، “پوتین وه‌ك نه‌خۆشی گازگانگرین وه‌هایه، هه‌رگیز ناتوانی بیر له سه‌ركه‌وتن و بنبڕكردنی ئه‌و نه‌خۆشیه بكه‌یته‌وه، چونكه متمانه له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و نه‌خۆشییه هه‌ڵناچنرێت و پوتینیش هیچ متمانه‌یه‌كی پێناكرێت”.
پێشتریش به‌رپرسانی ئۆكرانیا داوای هاوكاری سه‌ربازییان له بریتانیا كردبو به‌وه كه چه‌ك و تۆپهاوێژ و موشه‌كی دورهاوێژیان پێشكه‌ش بكات و بریتانیا بڕیاره ئه‌و هاوكاریانه ره‌وانه‌ی كیێڤ بكات، هه‌ر ئه‌م بڕیاره‌شه وا ده‌كات ته‌واوی یه‌كیتی ئه‌وروپا له هاوكارهوه بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی راسته‌خۆی روسیا ئاڕاسته بكات.