• هەواڵ
  • کوردستانی
  • عێراقی
  • جیهانی
  • وەرزش
  • هەمەرەنگ
یەکشەممە, ئایار 17, 2026
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
No Result
View All Result
wazho.net
No Result
View All Result
Home هەواڵ جیهانی
فەرەنسا سەرکۆنەی دەستبەسەرداگرتنی دوو تانکەری نەوتی یۆنان لە لایەن ئێرانەوە دەکات

فەرەنسا سەرکۆنەی دەستبەسەرداگرتنی دوو تانکەری نەوتی یۆنان لە لایەن ئێرانەوە دەکات

by بەرێوەبەر
0
SHARES
6
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

وەزاره تی دەرەوەی فەرەنسا ڕۆژی یەكشەممە دەستبەسەرداگرتنی دوو كەشتی نەوتی یۆنانی له ئاوەكانی كەنداو له لایەن ئێرانەوه بە”پێشێلكارییەكی جددی یاسا نێودەوڵەتییەكان” ناوبرد و و داوای ئازادكردنی دەستبەجێی كەشتییەكان و ستافەکانی کرد.

سوپای پاسدارانی ئێران ڕۆژی هەینی دەستی بەسەر تانکەرە نەوتییەکانی یۆنان لە کەنداوی فارسدا گرت، ئەمەش چەند ڕۆژێک دوای ئەوەی ئەسینا پشتڕاستی کردەوە کە تانکەرێکی نەوتی ئێران ڕادەستی واشنتن کردووە.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند “داوا لە ئێران دەکەین دەستبەجێ کەشتیەکان و ستافەکانی ئازاد بکات.”

لە کۆتایی بەیاننامەکەدا هاتووە فەرەنسا پابەندبوونی خۆی بە یاسا و ڕیسا نێودەوڵەتییەکان سەبارەت بە پاراستنی ئازادی کەشتی و سەلامەتی دەریایی دووپاتدەکاتەوە، هەروەها داوا لە ئێران دەکات دەستبەجێ ئەو کارانەی کە پێچەوانەی یاسای نێودەوڵەتین ڕابگرێت.

ئێران ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند دۆخی دوو کەشتییەکە و سەرنشینەکانی باشە و دەستبەسەر نین.

بەڵام یۆنان دەستبەسەرکردنی ئەو دوو کەشتییە لەلایەن تارانەوە وەک کردەوەیەکی دزی دەریایی ناو دەبات و شەرمەزاری کردووە، هۆشداریشی داوەتە هاووڵاتیانی وڵاتەکەی کە گەشت بۆ ئێران نەکەن.

سوپای پاسداران ڕایگەیاند بوو کە “بەهۆی پێشێلکارییەکانەوە” دەستیان بەسەر تانکەرەکاندا گرتووە، بێ ئەوەی وردەکاری زۆرتر لەو بارەیەوە بخاتە ڕوو.

یۆنان ئاماژەی بەوەشکردووە، یەکێک لە تانکەرەکان لە ئاوە نێودەوڵەتییەکاندا بووە و دووهەم کەشتیش لە نزیک کەناراوەکانی ئێران بووە کاتێک دەستیان بەسەردا گیراوە.

وەزارەتی دەرەوەی یۆنان بێ ئەوەی ئاماژە بە ژمارەی سەرنشینەکانی ئەو دوو کەشتیە بکات، ڕایگەیاند کە 9 کەس لە ستافی کەشتییەکان یۆنانین.

ShareTweetShare
Previous Post

بایدن: موشەکێک بە ئۆکرانیا نادەین بگاتە ناو خاکی ڕووسیا

Next Post

ھەرکاتێک کارەبای نیشتمانی کوژایەوە کار بە موەلیدەکان بکەن

بەرێوەبەر

Next Post
ھەرکاتێک کارەبای نیشتمانی کوژایەوە کار بە موەلیدەکان بکەن

ھەرکاتێک کارەبای نیشتمانی کوژایەوە کار بە موەلیدەکان بکەن

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

گەڕان

No Result
View All Result

دەربارەی ئەم ماڵپەرە

ئەم ماڵپەرە سه‌كۆیه‌كه‌ بۆ بابه‌ته‌ گه‌رمه‌كانى رۆژ و هەواڵی سیاسی و کۆمەڵایەتی و تەندروستی و وەرزشی و زانیارى گشتى .

بەشەکانی مالپەر

  • تەندروستى
  • جیهانی
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • ڕاپۆت
  • سلایدشۆ
  • عێراقی
  • ڤیدیۆ
  • کوردستانی
  • گرنگترین هەواڵ
  • هەمەرەنگ
  • هەواڵ
  • هونەری
  • وتار
  • وەرزش

  • دەستپێک
  • تەندروستى
  • وتار
  • هونەری
  • پەیوەندی

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ

No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ