
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه رایگه‌یاند، هه‌واڵه‌كان ده‌رباره‌ی نه‌خۆشكه‌وتنی ڤلادیمیر پوتن، سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی دوره له‌راستییه‌وه و ته‌نها بۆ گه‌رمكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كانی رۆژه و ده‌شڵێت، “هه‌موان ده‌توانن سه‌رۆك پوتن له شاشه‌ی ته‌له‌ڤزیۆن و مۆبایله‌كانیانه‌وه ببین، بۆیه له‌و بڕوایه‌دا نیم كه‌سانی هۆشیار باوه‌ڕ به‌و هه‌واڵه‌نه بكه‌ن كه ده‌نگۆی نه‌خۆشكه‌وتنی بڵاوده‌كه‌نه‌وه”.
سێرگێی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ چه‌ناڵی French TV رایگه‌یاند، نه‌خۆشكه‌وتنی ڤلادیمیر پوتن سه‌رۆكی روسیا دوره له راستییه‌وه و ئه‌و هه‌واڵانه‌ش ته‌نها بۆ نانه‌وه‌ی پشێوی بۆ چه‌واشه‌كاری بڵاوده‌كرێنه‌وه.
وتیشی، “له‌و بڕوایه‌دانیم كه‌سانی هۆشیار به‌و شێوه‌یه بیر له‌وه بكه‌نه‌وه كه سه‌رۆكی روسیا نهخۆشكهوتبێت، یان بڕوا به‌و هه‌واڵانه بكه‌ن كه گوایه به‌ڕێز پوتن به‌هۆی ده‌ردێكه‌وه ده‌ناڵێنێت”.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، “هه‌موان ده‌توانن سه‌رۆك پوتن له شاشه‌ی ته‌له‌ڤزیۆن و مۆبایله‌كانیانه‌وه ببین، ده‌شتوانن گوێبیستی دیدار و لێدوانه‌كانیشی بن، بۆیه له‌و بڕوایه‌دا نیم هیچ کەس باوه‌ڕ به‌و هه‌واڵه‌نه بكات كه ده‌نگۆی نه‌خۆشكه‌وتنی بڵاوده‌كه‌نه‌وه”.
باسی له‌وه‌شكردوه، “من وه‌ڵامه‌كانم بۆ ویژدانی ئه‌و كه‌سانه جێده‌هێڵم كه سه‌رقڵی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م چهواشهكاریانهن، رۆژانه‌ش كاریان بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی له‌م جۆره‌یه له پێناو ئامانجێكی بێبه‌ها”.

