
باڵیۆزی نوێی ئەمریكا لە عیراق كارنامەی پێشكەشی سەرۆك كۆمار كردو دەستبەكاربوو.
بەپێی راگەیەنراوێكی سەرۆكایەتی كۆماری عیراق، بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق لە بەغدا كارنامەی ئەلینا رۆمانۆسكی باڵیۆزی نوێی ئەمریكای لەعیراق وەرگرت و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لەجێبەجێكردنی كارەكانیدا، بەجۆرێك ببێتە مایەی بەهێزكردنی پەیوەندی دۆستانەو هەماهەنگی زیاتری نێوان عیراق و ئەمریكا.
راشگەیەنراوە، باڵیۆزی نوێی ئەمریكا خۆشحاڵی خۆی نیشانداوە بە كاركردن لەعیراق، هەروەها پابەندبونی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكاشی لە پشتیوانیكردن لەئاسایشی عیراق و ئارامی و خۆشگوزەرانی هاووڵاتیەكانی دوپاتكردۆتەوە، هاوكات جەختیكردۆتەوە لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكان لەگەڵ عیراق لەبوارە جیاجیاكاندا.


