
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 5 ی حوزه‌یرانی 2022 ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجام ده‌دات.
به‌گوێره‌ی كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌م بابه‌تانه‌ی خواره‌وه ده‌خرێنه‌ڕوو:
– پوخته‌ی به‌شداریكردن له كۆڕبه‌ندی ئابووریی جیهانیی داڤۆس.
– كۆنووسی كۆتایی تیمی چاودێری دارایی هاوبه‌شی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدڕاڵ.
– راپۆرتێك سه‌باره‌ت به دۆخی كه‌رتی گه‌شتوگوزار له هه‌رێمی كوردستان.
– ڕه‌شنووسی پڕۆژه یاسای (هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای پاراستن و چاككردنی ژینگه له هه‌رێمی كوردستان – عێراق).


