• هەواڵ
  • کوردستانی
  • عێراقی
  • جیهانی
  • وەرزش
  • هەمەرەنگ
یەکشەممە, تشرینی دووه‌م 16, 2025
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
wazho.net
No Result
View All Result
Home سلایدشۆ
شاخەوان عەبدوڵڵا: یاسای ئاسایشی خۆراك گومانی گەندەڵی زیاتر دەكات

شاخەوان عەبدوڵڵا: یاسای ئاسایشی خۆراك گومانی گەندەڵی زیاتر دەكات

by بەرێوەبەر
0
SHARES
5
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عیراق دەڵێت، چەند تێبینییەكیان لەسەر ماددەكانی یاسای ئاسایشی خۆراك هەیە، چونكە دەرگای‌ خەرجكردنی‌ ناپێویستی‌ لەخۆگرتووە.


شاخەوان عەبدوڵڵا لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، چەند تێبینیەكیان لەسەر پێشنیازی یاسای پشتیوانی‌ خێرا بۆ ئاسایشی‌ خۆراك و گەشەپێدان هەیە، بە دەقی ژمارەیەك لەماددەكانی‌ یاساكە نییە بەهۆی ئەوەی دەرگای‌ خەرجكردنی‌ ناپێویستی‌ لەخۆگرتووە، ئەمەش مەترسی گومانی گەندەڵی و بەفیڕۆدانی پارەی گشتی زیاتر دەكات.


وتوشیەتی، لەگەڵ دەركردنی یاسای پشتیوانی‌ خێرا بۆ ئاسایشی‌ خۆراك و گەشەپێدان نین بەم شێوازەی‌ ئێستای، پەرلەمان لەم هەلومەرجە هەستیارەدا لەبەردەم بەرپرسیارێتییەكی گەورەدایە بەرامبەر بەم یاسایە، پێویستە ئەولەویەتەكان دیاری بكرێت و دەرگاكان بەڕووی گەندەڵیدا دابخرێن.


جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عیراق جەختی لەوەش كردووەتەوە، هەوڵدەدەن پێشنیاری یاساكە و پەسەندكردنی ئاراستە بكەن بەرەو ئەم ئەولەویەتانە، كە لە پێش هەموویان بریتین لە، دابینكردنی‌ بڕگەكانی‌ ناو فۆڕمی‌ خۆراك و دابینكردنی خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەكان و پشتیوانی‌ كەرتی‌ كشتوكاڵ و خەرجكردنی‌ شایستە داراییەكانی‌ جوتیاران و جێبەجێكردنی داواكاری وانەبێژانی خۆبەخش، خاوەن گرێبەستەكان كە خزمەتەكەیان لە دووساڵ زیاترە دابمەزرێن، هەروەها دارایی‌ پێویست تەرخان بكرێت بۆ چاودێری‌ كۆمەڵایەتی‌ بەتایبەتی‌ ئەوانەی‌ شایستەن و لە توێژە هەژار و زیانلێكەوتووەكانن.

ShareTweetShare
Previous Post

پوتین: “دەتواندرێت لە بەندەرەکانی ژێر کۆنترۆڵی رووسیاوە دانەوێڵەی ئۆکراینا هەناردە بکرێت”

Next Post

نەوەی نوێ مەرجی هەیە بۆ بەشداری كردن لە كۆبونەوەی لایەنەكان

بەرێوەبەر

Next Post
نەوەی نوێ مەرجی هەیە بۆ بەشداری كردن لە كۆبونەوەی لایەنەكان

نەوەی نوێ مەرجی هەیە بۆ بەشداری كردن لە كۆبونەوەی لایەنەكان

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

گەڕان

No Result
View All Result

دەربارەی ئەم ماڵپەرە

ئەم ماڵپەرە سه‌كۆیه‌كه‌ بۆ بابه‌ته‌ گه‌رمه‌كانى رۆژ و هەواڵی سیاسی و کۆمەڵایەتی و تەندروستی و وەرزشی و زانیارى گشتى .

بەشەکانی مالپەر

  • تەندروستى
  • جیهانی
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • ڕاپۆت
  • سلایدشۆ
  • عێراقی
  • ڤیدیۆ
  • کوردستانی
  • گرنگترین هەواڵ
  • هەمەرەنگ
  • هەواڵ
  • هونەری
  • وتار
  • وەرزش

  • دەستپێک
  • تەندروستى
  • وتار
  • هونەری
  • هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژۆ
  • پەیوەندی

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ

No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ