
شاندێكی باڵای وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی رەوشی ئەو ناوچانەی بۆشایی ئەمنین سەردانی فەرماندەیی پرۆسە هاوبەشەكانی كرد.
بەپێی راگەیەنراوێكی فەرماندەیی پرۆسە هاوبەشەكانی عیراق، شاندێكی سەربازی لە وەزارەتی پێشمەرگە سەردانی بارەگای فەرماندەیی پرۆسە هاوبەشەكانی كردوە بەمەبەستی هەماهەنگیكردن بۆ رەوشی ئەمنی لەو ناوچانەی جێی بایەخی هەردولان و ئاڵوگۆڕكردنی زانیارییە هەواڵگرییەكان بۆ جێبەجێكردنی پرۆسەی هاوبەش لەداهاتودا.
راشیگەیاندوە، لەو سەردانەدا عەبدولئەمیر شمەری جێگری فەرماندەی پرۆسە هاوبەشەكان رایگەیاندوە، ئاستی هاوكاری و هەماهەنگی لەنێوان هێزە فیدرالیەكان و پێشمەرگە بۆ بەدەستهێنانی ئامانجی هاوبەشی هەردولان تا ناوچەیەك دابینبكەن كە جێی خواستی هەردولان لەو رێگەیەوە روبەڕوی داعش ببنەوە.

