
عه‌باس فه‌تاح ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێم بێ ده‌نگیان هه‌ڵبژاردوه و هیچ هه‌نگاوی جدی لێكتێگه‌یشتن نابینرێت و مەترسی به‌ریه‌ككه‌وتنه‌وه‌و له‌یه‌ك دوركه‌وتنه‌وه‌ش لە نێوانیاندا هه‌یه.
عه‌باس فه‌تاح له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی، “ماوه‌ی دو هه‌فته‌یه له ئه‌نجامی به‌یه‌كه‌وه دانیشتنی لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر مێزه خڕ‌و بچوكه‌كه‌ی جینین پلاسخارت نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له عێراق، بێ ده‌نگیه‌كی ته‌واو له ڕاگه‌یاندنه‌كان دروستبوه، كه ئه‌مه كارێكی زۆرباشه‌و مێشك‌و ده‌رونی خه‌ڵك ئارام و ئاسوده‌تره”.
راشیگه‌یاندوه، “ئه‌وه‌ی ده‌بینرێت و ده‌وترێت كه دۆخی هه‌رێم خراپه‌و ناڕونیه‌ك له دۆخه‌كه هه‌یه، كه‌چی لایه‌نه‌كان بێ ده‌نگیه‌كه‌یان درێژه‌ی هه‌یه‌و هیچ هه‌نگاوی جدی لێكتێگه‌یشتن نابینرێت و ترسی به‌ریه‌ك كه‌وتنه‌وه‌و لێك دوركه‌وتنه‌وه هه‌یه”.
باسی له‌وه‌شكردوه، تا لێك دوربن چه‌ند خۆتان پێ گه‌وره‌بن بێت، بێ ده‌ست خستنه ناو ده‌ستی یه‌كتری به دڵ و ده‌رونێكی پاكه‌وه زۆر بچوكین و بچوكتریشمان ده‌كه‌نه‌وه، بۆیه پێویسته ئه‌نجامی ئه‌و بێ ده‌نگیه یه‌كگرتویی و یه‌ك ده‌نگی كوردان بێت، نه‌ك هیچی دیكه.

