
وەزارەتی تەندروستی عیراق تۆماركردنی ژمارەیەك توشبووی نوێی تای خوێنبەربوون و گیانلەدەستدانی توشبوویەكی تری راگەیاند، بەوەش تاوەكو ئێستا 27 كەس بەو نەخۆشیە گیانیان لەدەستداوە.
لەو بارەیەوە سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عیراق رایگەیاندووە، لەسەرەتای ئەمساڵەوە تاوەكو ئێستا 162 توشبووی تای خوێنەبەربوونی تۆمار كردووە.
رونیشیكردووەتەوە، هەروەها 27 لەو توشبووانە گیانیان لەدەستداوە، نیوەی توشبووانیش چاكبوونەتەوە، یەكێك لە توشبووەكانیش لە شاری هەولێر تۆمار كراوە، بە گرنگیشی دەزانن كە هاوڵاتیان هۆشیارییان سەبارەت بەو نەخۆشییە هەبێت.
ئەمەش لەكاتێكدا، رۆژی هەینی ژمارەی توشبووان لە عیراق 155 كەس بووە كە دوانیان لە هەرێمی كوردستانن و 26 توشبووش گیانیان لەدەستدابوو.

