
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا و رایگه‌یاند، رێز له‌بڕیاره‌كه‌ی موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در بۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌ندامه‌كانیان له په‌رله‌مان ده‌گرین و له‌هه‌مانكاتدا كارده‌كه‌ین بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێكی نیشتمانیی.
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، “ئه‌ندامانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئه‌مڕۆ به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی بارودۆخی سیاسی وڵات كۆبوه‌وه و جه‌ختیانكرده‌وه له‌سه‌ر هه‌نگاوه پێویسته‌كان بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی قه‌یرانی سیاسی و به‌رده‌وامبونی دیالۆگ له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م هێزه سیاسییه‌كان، به‌مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی رێكاره ده‌ستورییه‌كان و پێكهێنانی حكومه‌تی خزمه‌تی نیشتمانی”.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، “پێشتر هیواخوازبوین هه‌مو لایه‌نه‌كان به‌شداربن، له‌ئێستاشدا رێز له بڕیاری ره‌وتی سه‌در ده‌گرین بۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌ندامه‌كانیان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران”.
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی جه‌ختی له‌سه‌ر به‌رده‌وامبونی خۆی له كاركردن له‌گه‌ڵ هه‌مو لایه‌نه‌كان دوپاتدهكردوهتهوه و ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، “له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان كارده‌كه‌ین به شێوه‌یه‌ك كه گه‌ره‌نتی به‌شداریی به‌رفراوان بكات و خواست و هیواكانی گه‌له‌كه‌مان بۆ ئاسایش و سه‌قامگیری و ژیانێكی شایسته به‌ده‌ستبهێنێت، هه‌روه‌ها ڕۆڵ و پێگه‌ی عێراق له ناوچه‌كه و جیهاندا به‌رز بكاته‌وه”.


