
نەوزاد شێخ كامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم رایگەیاند، دەستكراوە بە دابەشكردنی بەشە ئاردی دووەم بەسەر بریكارەكاندا، هەفتەی داهاتوو هاوڵاتیان وەریدەگرن.
نەوزاد شێخ كامیل لە لێدوانێكدا بە میدیاكانی پارتی وتووە، لە رۆژی دووشەممەوە دەستیان كردووە بە دابەشكردنی لیستی بەشە ئاردی دووەم بەسەر بریكارەكانی خۆراك و رەنگە لە هەفتەی داهاتوودا ئارد بگاتە دەستی هاوڵاتییان.
وتوشیەتی، هەوڵ دەدەن گەنم بنێرن بۆ ئاشەكان، ئێستا گەنمی پێویست لەبەردەستە، گەنمەكە گەنمێكی جوانە و بۆ نانكردن زۆر باشە.
دابەشنەكردنی بەشە ئاردی هاوڵاتیان لەلایەن بریكارەكانی خۆراكەوە هۆكاری زیادبونی نرخی ئاردە لە بازاڕەكاندا، ئەوەش بارگرانی بۆ هاوڵاتیان بە گشتی و خێزانە كەم دەرامەتەكان دروستكردووە، لەمساڵدا تەنها یەك جار بەشە ئارد دابەشكراوە.

