قائیمقامیەتی سلێمانی ئاشكرای كرد، بەهۆی دەرنەچوون لە پشكنینەكانی تەندروستی و بۆ رێگەگرتن لە تەشەنەكردنی پەتای سكچوون و رشانەوە، دوو شەمعەی تری ئاو داخران.
قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، بەهۆی دەرنەچونی لە پشكنینەكانی تەندروستی و بۆ رێگریكردن لە زیاتر تەشەنەكردنی پەتای سكچون و رشادنەوە، لەلایەن لیژنە هاوبەشەكانەوە دوو شەمعە لە گەڕەكی قلیاسان داخران.
داواش كراوە، لەكاتی هەبونی گومان یاخود بۆ گەیاندنی سكاڵا و زانیاری بە قائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەكان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی قائیمقامیەتەوە یاخود لاپەڕەی فەرمی قائیمقامیەت لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بكەن.
ماوەی چەند رۆژێكە پەتای سكچوون و رشانەوە و كۆلێرا لە پارێزگای سلێمانی بڵاوبووەتەوە و رۆژانە سەدان توشبوو داخڵی نەخۆشخانەكان دەكرێن.