
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 25-6 هێرشكرایەوە سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر سەر بە ناحیەی قادر كەرەم.
سدیق محەمەد بەڕێوەبەری ناحیەی قادر كەرەم بە سایتی فەرمی یەكێتی راگەیاندوە: كاتژمێر 3.40 خولەك موشەكێكی تر بەئاڕاستەی كێڵگەی غازی كۆرمۆر كراوە.
وتوشیەتی: موشەكەكە لەناوچەیەكی جیاواز لەدوو جاری رابردوو ئاڕاستەی كێڵگەكە كراوەو لەدەرەوەی سیاجی كۆمپانیاكە كەوتوەتە خوارەوە، پەلامارەكە هیچ زیانێكی لێنەكەوتۆتەوە، لێكۆڵینەوە لەروداوەكە دەستیپێكردوەو كێڵگەكە لەكاری خۆی بەردەوامە.
ماوەی سێ رۆژە بە بەردەوامی هێرشی موشەكی دەكرێتە سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆرو تائێستا سەرچاوەی ئاڕاستەكردنی موشەكەكان ئاشكرا نەكراون، لێكۆڵینەوە لە بۆردومانەكانی پێشوش بەردەوامە.

