
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند: تائێستا پارەی دابینكراو بۆ بەرەنگاربونەوەی پەتای كۆلێرا نەگەیشتۆتە پارێزگای سلێمانی.
سەباح نەسرەدین بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا بۆ بەشێك لە كەناڵەكانی راگەیاندن وتی: هێشتا بڕی 800 ملیۆن دیناری تەرخانكراو لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە نەگەیشتۆتە سلێمانی، بەڵام ئێمە بە قەرز پارەمان لێ خەرجكردوە، هیوادارین بە زوترین كات پارەكە بە نەختینە بگاتە بانكەكانی سلێمانی بۆئەوەی ئەو خەرجیانەی لێمانكردوە بۆ بەرەنگاربونەوەی كۆلێرا جێبەجێی بكەین.
جێی ئاماژەیە ئەمڕۆ لەمیانی كردنەوەی دوو نەخۆشخانە، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: كەرتی تەندروستی لەشاری سلێمانی یەكەمینە لەسەر ئاستی پارێزگاكانی عیراق، بە وردیش ئاگاداری كەموكورتییەكانی كەرتی تەندروستین.

