جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: كەرتی تەندروستی لە پارێزگای سلێمانی باشترینە لەسەر ئاستی عیراقدا.

قوباد تاڵەبانی بە ئامادەبونی سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی و هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی و بەرپرسانی كەرتی تەندروستی، لەشاری سلێمانی دوو نەخۆشخانەی نوێیان كردەوە.
قوباد تاڵەبانی رایگەیاندوە، سەرباری هەموو كەموكوڕییەكان و 8 ساڵ قەیرانی دارایی، كەرتی تەندروستی پارێزگای سلێمانی بە هەوڵ و هیمەتی بەڕێوەبەران و پزیشكان و كارمەندەكانی باشترینە لەسەر ئاستی عیراقدا، لەپێناو باشتركردنی خزمەتگوزاریی تەندروستی لەشاری سلێمانی دوو نەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەری فێركاری و نەخۆشخانەی دكتۆر جەمال ئەحمەد رەشیدی تایبەت بە منداڵانمان كردەوە.
راشیگەیاندوە، بە وردی ئاگاداری كەموكورتییەكانی كەرتی تەندروستین، كارو پرۆژەی گەورەترمان بە دەستەوەیەو بە پشتبەستن و بە هاوكاری پزیشك و كارمەندە بە تواناكانمان بەرەو ئامانجەكانمان هەنگاو دەنێین.


