ناوی چوار كه‌س بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ئاشكرا كران كه یه‌كێكیان نوری مالیكییه.
په‌ڕله‌مانتارێكی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ناوی چوار پاڵێوراو بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانی قۆناغی داهاتووی عێراق ئاشكرا ده‌كات كه له‌لاین چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییه‌وه تاووتوێ ده‌كرێن.
سائر مخیف، په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا كه یه‌كێكه له قه‌واره‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ڕایگه‌یاند: “به‌منزیكانه كاندیدانی سه‌رۆكوه‌زیران له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییدا ده‌خرێنه ڕوو”.
سائر مخیف وتیشی: پڕۆسه‌ی دیارییكردنی سه‌رۆكوه‌زیرانی داهاتوو به‌شێوه‌یه‌كی زۆر دیموكراسی به‌ڕێوه ده‌چێت و هه‌موو كه‌سێك مافی خۆیه‌تی خۆی بپاڵێوێت.
به‌پێی قسه‌ی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا، هه‌ر یه‌ك له: “ئه‌سعه‌د عیدانی، پارێزگاری ئێستای به‌سڕه، محه‌ممه‌د شیاع سودانی، وه‌زیری پێشووی كار، هادی عامری، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی فه‌تح، ئه‌و ناوانه‌ن كه له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆن بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران، جگه له‌وانه، ناوی دیكه‌ی نوێش هه‌ن كه ده‌خرێنه ناو لیستی پاڵێوراوانی پۆسته‌كه‌وه”.
پهڕلهمانتارهكهی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییش وتووشیه‌تی: “نوری مالیكی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌نێو پاڵێوراوه‌كانی ئه‌و پۆسته‌دا ده‌بێت”.