
حكومەتی هەرێمی كوردستان پشوەكانی جەژنی قوربانی راگەیاندو یەك هەفتەی كردە پشوی فەرمی جگە لەو خوێندكارو قوتابیانەی تاقیكردنەوەی بەكالۆریان هەیە.
جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردۆتەوە، بەبۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە، حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا لە رۆژی شەممە رێكەوتی ٩ـی تەمموز تاوەكو رۆژی پێنج شەممە رێكەوتی 14ـی تەمموزی 2022، لە سەرجەم دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان پشوی فەرمی بێت، جگە لە تاقیكردنەوەكانی پۆلی ١٢ـی ئامادەیی وەزارەتی پەروەردە كە بەپێی خشتەی خۆیان دەبێت.

