
خشتەكانی پلە بەرزكردنەوەی پێشمەرگە گەڕانەوە وەزارەتەكەیان و واژۆیان لەسەر كرا.
بەگوێرە راگەیەنراوێكی وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، دوای رەزامەندی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، خشتەی پلە بەرزكردنەوەی ساڵانی 2018 و 2019ی هێزەكانی پێشمەرگە گەڕایەوە وەزارەتی پێشمەرگە.
ئاماژەشكراوە، دوای بڕینی رێكارە یاساییەكان و تەواو كردنی رۆتینیاتی ئیداری خشتەی پلە بەرزكردنەوەی نەورۆزو ئەیلولی هەردوو ساڵەكانی 2018 و 2019ی ئەفسەرانی وەزارەتی پێشمەرگە بەشایستەییەوە گەڕایەوە وەزارەت و فەریق روكن عیسا عوزێر سەرۆكی ئەركانی وەزارەتی پێشمەرگە واژۆی لەسەر كردو رێكارە ئیدارییەكانی بۆ دەگیرێتەبەر.
لەوبارەیەشەوە سەرۆكی ئەركانی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاندوە، كار كراوە بۆ تەواوكردنی خشتەكانی 2018 و 2019ی یەكەكانی 70 و 80، مژدە بە ئەفسەرانی ئەو یەكانە دەدەین كە لەنزیكترین كاتدا فەرمانی پلە بەرزكردنەوەی ئەوانیش دەردەچێت.


