
سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا واژۆی لەسەر پرۆژەی هاوكارییە سەربازییەكان بۆ ئۆكرانیا كرد.
جۆبایدن سەرۆكی ئەمریكا واژۆی لەسەر ئەو پرۆژەیە كرد كە بڕی 400 ملیۆن دۆلار بۆ هاوكارییە سەربازییەكانی ئۆكرانیا دابین دەكات.
بەپێی پرۆژەكە دەسەڵات دراوەتە وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ دابینكردنی بڕی 400 ملیۆن دۆلار بۆ كڕینی كەلوپەلی سەربازی بەرگریكردن و راهێنانی سەربازانی ئۆكرانیا.
پێشتر وەزارەتی بەرگری ئەمریكا بڵاویكردبۆوە، هاوكارییە سەربازییە نوێكانی ئۆكرانیا چەندین چەكی پێشكەوتو لەخۆدەگرێت و تائێستاش لەسەرەتای هەڵگیرساندنی شەڕەوە لەگەڵ روسیا هاوكارییەكانی ئەمریكا بۆ ئۆكرانیا گەیشتۆتە 7.3 ملیار دۆلار.

