
مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق پیرۆزبایی هاتنەوەی جەژنی قوربانی لە هاووڵاتیانی عیراق و موسوڵمانان كردو داوایكرد لایەنەكان ناكۆكیەكانیان تێپەڕێنن. لەپەیامەكەیدا مستەفا كازمی رایگەیاند: هاتنەوەی جەژنی قوربان لەسەرجەم گەلی عیراق پیرۆز دەكەم،
هەروەها لەجیهانی ئیسلامی و مرۆڤایەتی بەگشتی، داوا لەخودا دەكەم شادی و خۆشەویستی لەناوماندا پەرە پێبدات و ئاشتەوایی بخاتە هەموو گۆشەیەكی عیراقەوەو زمانی دیالۆگ و گیانی لێكگەیشتن و خۆشەویستی لە ناوماندا پەرە پێ بدات.
كازمی راشیگەیاندوە، ئەم بۆنەیە بە دەرفەت دەزانم بۆ ئاڕاستەكردنی بانگەوازێكی راستگۆیانە لەپێناو تێپەڕاندنی ناكۆكییەكان، بەجۆرێك بەرژەوەندی گەلەكەمان و ئاسایش و خۆشگوزەرانی خەڵك بكەینە خەمی سەرەتاو كۆتایی، ئەمەش لە پێناو گەیشتن بە كرانەوەیەكی نزیكی ئەو بنبەستە سیاسیەی ئێستا هەیە، بۆ ئەوەی خێرو خۆشی و شكۆمەندی لە وڵات بەدیبێت.


