
عەممار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانی نیشتمانی رایگەیاند: پۆستی سەرۆك كۆمار تەنها هی كورد نییە، بەڵكو هی هەموو عیراقییەكانە.
عەممار حەكیم لە وتاری نوێژی یەكەم رۆژی جەژنی قورباندا تیشكی خستەسەر دۆخی عیراق بەتایبەت دوای كشانەوەی كوتلەی سەدر لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و لەبەشێكی وتارەكەیدا وتی: هەموو كۆكن لەسەرئەوەی كە پرۆسەی سیاسی لەعیراقدا پێویستی بە چاكسازی سیاسی گشتگیر هەیە، سەرەڕای هەبونی رێككەوتنی نیشتمانیش لەوبارەیەوە، بەڵام لە بۆچونەكاندا ناكۆكی هەیە لەبارەی میكانزمی دەستپێكردنی ئەو چاكسازیانە، ئەمەیە بۆتە هۆكاری دواخست كە لەم قۆناغەدا زۆر پێویستە بكرێت.
لەبەشێكی تردا حەكیم باسی لەپۆستی سەرۆك كۆماری داهاتوی عیراق كردو رایگەیاند: داوا لە حزبەكانی هەرێمی كوردستان دەكەین بەخێرایی كاندیدی ئەو پۆستە یەكلایی بكەنەوە بەو چاوە لێی بڕوانن كە شایستەكی نیشتمانی و لێپرسراوێتیەكی گەورەیە وەك ئەوەی لەساڵانی شۆڕش و قۆناغەكانی بونیاتنانی پرۆسەی دیموكراتی لەعیراق بەڵێنمان دابوو پۆستی سەرۆك كۆمار واتا بۆ هەموو عیراقییەكانە نەك تەنها بۆ برایانی كورد كە گەورەترین شایستەیە بۆ پێكهاتەیەك لەپێكهاتەكانی وڵات و زامنی مانەوەی یەكڕیزی عیراقیەكان و سەمامی ئەمانی چاكسازی دەستورو سەروەریی و بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلە.


