
نەتەوە یەكگرتووەكان بڵاویكردەوە، پێشبینی دەكەن تاوەكو 15ی تشرینی دووەمی داهاتوو ژمارەی دانیشتوانی جیهان دەگاتە 8 ملیار كەس.
ئەنتۆنیۆ گۆتێرس سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد، ژمارەی دانیشتوان دەگاتە 8 ملیار كەس، ئەوەش بەبیرمان دێنێتەوە كە بەرپرسیاریەتییەكی هاوبەشمان هەیە بۆ ئەوەی ئاگاداری هەسارەكەمان بین و بیر لەوە بكەینەوە هێشتا بەپێی پێویست پابەند نەبووین.
جەختی لەوەش كردووەتەوە، دەبێت رێز لەیەكتر بگرین و دان بە مرۆڤایەتییە هاوبەشەكەمان بهێنین بۆ ئەو پێشكەوتنەی لە بواری تەندروستی هەمانە، كە رێژەی مردنی دایكان و منداڵان كەمی كردووە.
بەپێی داتاكانی ئیدارەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباروی ئابووری و كۆمەڵایەتی، پێشبینیش دەكەن لە رووی ژمارەی دانیشتوانەوە هیندستان پێش چین بكەوێت.


