
توركیا نرخی رسوماتی وەرگرتنی ڤیزای وڵاتەكەی بۆ عیراقییەكان گرانكردو 10 دۆلاری بۆ زیادكرد.
ناوەندی پێشكەشكردنی داواكاری ڤیزای توركیا لە عیراق بڵاویكردۆتەوە، ئاگاداری ئەو عیراقیانە دەكەنەوە كە خواستنی وەگرتنی ڤیزای توركیایان هەیە گۆڕانكاریان لە نرخی رسوماتی وەرگرتنی ڤیزادا كردوەو لە 50 دۆلارەوە بەرزیانكردۆتەوە بۆ 60 دۆلاری ئەمریكی، بڕیارەكەش لە رۆژی 16-7ـەوە جێبەجێ دەكرێت.
پێشتر نرخی رسوماتی وەرگرتنی ڤیزای توركیا پێش ئەم بڕیارە 50 دۆلار بوو بۆ هەر هاووڵاتیەكی عیراقی.