
ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی كۆبونەوەیەكی چارەنوساز دەكەن بۆ یەكلاییكردنەوەی دۆسیەی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عیراق.
توركی عوتبی سەركردەی چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاندوە، رۆژی دووشەممەی داهاتوو سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی لەبارەی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عیراق كۆبونەوەیەكی گرنگ ئەنجامدەدەن و تیایدا چەندین بڕیاری گرنگ دەردەكەن.
عوتبی راشیگەیاندوە، چوارچێوەی هەماهەنگی لە گفتوگۆكانیدا نەرمییەكی زۆری نواندوە لەبارەی دۆسیەی پێكهێنانی حكومەتی داهاتو و سەرجەم ئەو خاڵە هەڵپەسێردراوانەی یەكلاییكردۆتەوە.
تەئكیدیشی كردۆتەوە كە سێ كاندیدی پۆستی سەرۆك وەزیران هەن یەكێكیان یەكلایی دەبێتەوە لەو كۆبونەوەیەدا، چونكە لایەنە سیاسیەكانی عیراق دركیان بە گرنگی یەكلاییكردنەوەی ئەو دۆسیەیە كردوە بەتایبەت كە وڵات لە رەوشێكی قورسدایە بەهۆی قەیران و دەستوەردانەكانەوە.