
دۆسیەی لێكۆڵینەوە لە تاوانی جینۆسایدی ئێزیدیەكان تائێستا لە دادگای نێودەوڵەتی لاهای بە هەڵپەسێردراوی ماوتەوەو هیچ بەرەوپێشچونێكی بەخۆوە نەبینیوە.
سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە پرێس كۆنفرانسێكدا راگەیاند: ساڵی 2014 توانیمان كەیسی بە جینۆساید ناساندنی ئێزدیەكان بگەیەنینە دادگای لاهای، لەكاتێكدا عیراق ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری دادگاكەیە، بەڵام ئەندام نییە تیایدا ئەوكاتە ئەندامی داواكاری گشتی دادگای تاوانەكانی لاهای زۆر هاوكار بوو كە رێگەیەك بدۆزنەوە كە لێكۆڵینەوەكان دەستپێبكەن، چونكە عیراق ئەندامی دادگاكە نییە.
وتیشی: دوای هەنگاوێكی زۆر وتیان ئەگەر دەتوانن ئەنجومەنی ئاسایش بڕواپێبهێنن تا دادگایەكی تایبەتان بۆ دابمەزرێنن وەك ئەوەی رەفیق حەریری لە لوبنان یاخود وڵاتەكەتا هانبدەن ببێتە ئەندام، بەڵام بەهۆی ئەوەی ئەو ملیشیایانەی لەعیراق هەن و تاوانیان ئەنجامداوە نایانەوێت عیراق ببێتە ئەندامی دادگاكە.
لەبەشێكی تری قسەكانیدا سۆران عومەر وتیشی: ئەوان وتیان دەتوانن لێكۆڵینەوە دەسپێبكەن ئەگەر بێتو ناسنامەی ئەنجامدەرێكی تاوانەكە ئاشكرا بكەن كە وڵاتەكەی ئەندامی دادگای لاهای بێت و چەند وڵاتێك داعشیان هەبوە كە ئەندامی دادگاكەن، وا دووهەفتەی تر ساڵیادی ئەو تاوانە دەكرێتەوە تائێستا ئەنجومەنی ئاسایش و حكومەتی هەرێم ئامادەنەبون ناسنامەی دیلێكی داعش كە وڵاتەكەی ئەندامی دادگاكەیە رادەستیان بكات یاخود رادەستی لیژنەی جینۆسایدی بكات تا لێكۆڵینەوە لەسەر تاوانەكە دەستپێبكات.

