
وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكانی عیراق بڵاویكردەوە، توركیا بەڵێنیداوە ئاوی زیاتر بۆ عیراق بەربداتەوە تا لە قەیرانی وشكبون رزگاری بكات.
عەلی رازی وتەبێژی وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكانی عیراق رایگەیاندوە، لە كۆبونەوەیەكدا كە لەرێگەی ئینتەرنێتەوە ئەنجامدراوە هەریەك لە مەهدی رەشید حەمدانی وەزیری سەرچاو ئاوییەكان و نێردەی تایبەتی سەرۆك وەزیرانی عیراق بۆ كاروباری ئاو لەگەڵ نێردەی سەرۆكی توركیا فەیسەڵ ئۆراغڵو كۆبۆتەوە.
راشیگەیاندوە، لەو كۆبونەوەیەدا دۆخی داهاتی ئاو لەهەردوو روباری دیجلەو فورات لەناوخۆدا باسكراوەو عیراق تەئكیدی كردۆتەوە كە پابەندە بە سیاسەتی گفتوگۆ و لێكتێگەیشتن لەگەڵ وڵاتانی خاون سەرچاوەكانی ئاودا.
وتوشیەتی: لایخۆیەوە لایەنی توركیا بەڵێنیداوە كە ئاوی زیاتر بەربداتەوە تا عیراق لە قەیرانی وشكبون دەباز بكات.

