• هەواڵ
  • کوردستانی
  • عێراقی
  • جیهانی
  • وەرزش
  • هەمەرەنگ
هه‌ینی, حوزه‌یران 13, 2025
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
wazho.net
No Result
View All Result
Home سلایدشۆ
سێ “هەڕەشەی گەورە” لەسەر هەرێمی کوردستان ئاشكرا ده‌كرێت

سێ “هەڕەشەی گەورە” لەسەر هەرێمی کوردستان ئاشكرا ده‌كرێت

by بەرێوەبەر
0
SHARES
19
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

عومەر گوڵپی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، لە ئێستادا کە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەتوانێت موچە دابینبکات بەهۆی بەرزی نرخی نەوتەوەیە نەک بەهۆی ئەنجامدانی چاکسازی، روبەڕوبونەوەی گەندەڵی و کۆتاییپێهێنان به‌ قۆرخکاری کۆمپانیاکانی حزب، ده‌شڵێت، “سێ هەڕەشەی گەورە لەسەر هەرێمی کوردستان هه‌ن، ئەوانیش هەژاری، بێکاری و بێئاوییە”.

عومەر گوڵپی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، “سێ هەڕەشەی گەورە لەسەر هەرێمی کوردستان هه‌ن، ئەوانیش هەژاری، بێکاری و بێئاوییە، ئەگەر بەمجۆرە حکومەت بەردەوام بێت سێ ساڵی دیکە هەرێمی کوردستان لە بەسرە و بەغداد و پارێزگاکانی باشوری عێراق خراپتری لێدێت”.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، حكومه‌ت باجێكی زۆری به‌نایاسایی سه‌پاندوه‌، هەر کارتێکی ئینتەرنێت کە دەفرۆشرێت 20% باجی دەچێتەسەر، بە ڕێژەیە%80ی هاوڵاتیان ئینتەرنێت بەکاردەهێنن، کە %80ی ئەو ڕێژەیەش لە چینی گەنجانن، بەپێی ئەو بڕیارە لایەنیکەم هەرکارتێکی ئینتەرنێت دو بۆ سێ هەزار دەچێتە سەر، ئەم بڕیارە هیچ پاڵپشتییەکی یاسای نیە و بارگرانیەکی دیکە لەسەر هاوڵاتیان دروست دەکات، چونکە ئەو باجە راستەوخۆ دەبێت هاوڵاتی بیدات نەک لە قازانج و داهاتی کۆمپانیاکان وەربگیرێت.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ باسی له‌وه‌شكرد، “بۆ وەرگرتنی ئەم باجە حکومەت بەپێی یاسای بوجەی حکومەتی عێراق مامەڵەدەکات لەکاتێکدا کە یاسایەک لە پەرلەمانی عێراق دەربچێت تا لە کوردستان بەرکارنەکرێت جێبەجێ ناکرێت، بۆچی تەنها یه‌ك بڕگەی یاسای بوجەی عێراق کە لە زیانی هاوڵاتیانە جێبەجێی دەکەن؟ بۆچی ئەو یاسایانەی کە لە بەرژەوەندی هاوڵاتیانە جێبەجێی ناکەن بۆ نمونە یاسای خانەنشینی یەکگرتو، کە لە قازانجی هاوڵاتیانە جێبەجێی ناکەن كه‌ له‌ كوردستان كه‌مترین موچه‌ی خانه‌نشینان 220 هه‌زار و له‌ به‌غدا 400 هه‌زار دیناره‌”.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، “باجێکی دیکە لە کە بڕیارە وەربگیرێت باجی راستەوخۆی سەر وەسڵی نەخۆشخانەکانه‌، کە ئەمیشیان هیچ یاسایەک نییە پشتگیری بکات، دەبێت هەر وەسڵێکی نەخۆشخانەی تایبەت بری 5% داهاتەکەی وەک باج بۆ حکومەت بێت، کە دەبێتە بارگرانییەکی دیکە بۆ هاوڵاتیان و نەخۆشەکان، چونکە لە دیاریکردنی نرخی نەخۆشخانە تایبەتەکان هیچ پێوەرێکی زانستیانەی نیە بۆ دیاریکردنی نرخەکان و هیچ میکانیزمێکیش نیە بۆ بەدواداچونی ئەم پارەیە دەستەبەری دادپەروەری بکات”.

رونیشیكرده‌وه‌، باجی سەر ڕێستۆرانت، خواردنگەکان و شوێنە گەشتیاریەکان کە تائێستا 70 چێشتخانە، هۆتێل و مۆتێل پێیەوە پابەندبون بوه‌تەهۆی کەمبونەوەی موشتەری و فرۆشیار، چونکە بێجگە لەوەی %20ی باج لە هاوڵاتی وەردەگیرێت لە هەمانکاتدا ساڵانە باجیش لە خاوەن شوێنەکە وەردەگیرێن.

ShareTweetShare
Previous Post

غەیاس سورچی: پەرلەمان بابەتی سەرۆك كۆمار یەكلایی دەكاتەوە

Next Post

لەسەر پاشەكەوتی موچە و پلە بەرزكردنەوە وەزیری دارایی بانگهێشتی پەرلەمان دەكرێت

بەرێوەبەر

Next Post
لەسەر پاشەكەوتی موچە و پلە بەرزكردنەوە وەزیری دارایی بانگهێشتی پەرلەمان دەكرێت

لەسەر پاشەكەوتی موچە و پلە بەرزكردنەوە وەزیری دارایی بانگهێشتی پەرلەمان دەكرێت

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

گەڕان

No Result
View All Result

دەربارەی ئەم ماڵپەرە

ئەم ماڵپەرە سه‌كۆیه‌كه‌ بۆ بابه‌ته‌ گه‌رمه‌كانى رۆژ و هەواڵی سیاسی و کۆمەڵایەتی و تەندروستی و وەرزشی و زانیارى گشتى .

بەشەکانی مالپەر

  • تەندروستى
  • جیهانی
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • ڕاپۆت
  • سلایدشۆ
  • عێراقی
  • ڤیدیۆ
  • کوردستانی
  • گرنگترین هەواڵ
  • هەمەرەنگ
  • هەواڵ
  • هونەری
  • وتار
  • وەرزش

  • دەستپێک
  • تەندروستى
  • وتار
  • هونەری
  • هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژۆ
  • پەیوەندی

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ

No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ