
وەزیری بازرگانی عیراق دڵنیایی دەدات لەناردنی شایستە داراییەكانی ساڵانی رابردووی جوتیارانی هەرێم.
موسەننا ئەمین ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڵاویكردۆتەوە، لەماوەیەكی نزیكدا 308 ملیار دیناری شاستەی دارایی ساڵانی رابردوی جوتیاران دەگات و پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ عەلا جبوری وەزیری بازرگانی عیراق ئەنجامداوە سەبارەت بەو بڕە پارەیەی شایستەو مافی جوتیارانی هەرێمە بۆ ساڵانی (2014-2015-2016).
موسەننا ئەمین راشیگەیاندوە، وەزیری بازرگانی عیراق دڵنیایی تەواوی داوە كە سەرجەم رێكارە یاساییەكان تەواو كراون بۆ ناردنی شایستە داراییەكانی ساڵانی رابردوی جوتیاران، تەنها حەواڵەكردنی پارەكە ماوەو كەمێك كاتی پێویستەو بەمزوانە كێشەكە چارەسەر دەبێت.

