
ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق رایگەیاند: لێكۆڵینەوەیان لەبارەی دزەپێكردنی ئەو تۆمارە دەنگیانە دەستپێكردوە كە دەڵێن تۆماری نوری مالكی سەرۆكی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسایە.
لە راگەیەنراوێكدا ناوەندی راگەیاندنی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق بڵاویكردۆتەوە، دادگای لێكۆڵینەوەی كەرخ داوایەكی لەلایەن داواكاری گشتییەوە پێگەیشتوە بۆ گەرتنەبەری رێوشوێنی یاسای لەبەرامبەر دزەپێكردنی ئەو تۆمارە دەنگیانەی كە گوایە هی نوری مالكین.
راشیگەیاندوە، لێكۆڵینەوەكان بەپێی یاسا رێوشێنی خۆی دەگرێتەبەر.

