
نوری مالكی سەرۆكی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا پیرۆزبایی ساڵڕۆژی دامەزراندن لە حەشدی شەعبی لە عیراق دەكات.
لەپەیامێكدا نوری مالكی بڵاویكردۆتەوە، حەشدی شەعبی شانبەشانی سوپاو پۆلیس و سەرجەم هێزە ئەمنییەكان وەك قەڵغان بۆ گەل دەمێنێتەوە كە پارێزگاری لەئاسایش و سەرقامیگری و سەروەریی عیراق دەكەن.
مالكی راشیگەیاندوە، سڵاو دەنێرین بۆ رۆڵەكانی حەشدی شەعبی بەبۆنەی ساڵڕۆژیانەوە بۆ ئارامگرتن و خۆبەختكردنیان خوا لەو شەهیدانەش خۆشبێت كە خۆیان بەختكرد لەپێناوی خوداو نیشتماندا ئەوانە قوربانیدانێكن لەبیرناكرێن.
پیرۆزبایی نوری مالكی دوای ئەو تۆمارە دەنگیانە دێن كە گوایە تۆماری ئەون و تیایدا هێرشی كردبوە سەر سەدرو حەشدی شەعبی و بەوهۆیەشەوە نوسینگەكانی حزبی دەعوە لەبەغداو چەند پارێزگایەك كەوتنە بەر هێرشێك كە بەدروشم بەناوی حەشدی شەعبیەوە داوای داخستنیان كردبو.


