
هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح داوا لە موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر دەكات كە چاوپۆشی لە تۆمارە دەنگییەكانی نوری مالیكی بكات، هەروەك داواش دەكات پەلە بكرێت لە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار و پێكهێنانی حكومەت.
هادی عامری لە وتەیەكدا ئاماژەی بەوەداوە، ئومێد دەكات موقتەدا سەدر ڕێبەری رەوتی سەدر چاوپۆشی بكات لە تۆمارە دەنگیە دزەپێكراوەكانی نوری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا.
هێمای بۆ ئەوەش كردووە، داوا دەكات بەمەبەستی پاراستنی سەقامگیری و گێڕانەوەی سەروەری نیشتیمانی پەلە بكرێت لە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیران و پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراق.
لەماوەی رابردودا چەند تۆمارێكی دەنگی نوری مالیكی دزەیان پێكرا و تێیاندا باس لە چەند بابەتێكی هەستیار دەكات و هێرش دەكاتە سەر موقتەدا سەدر، ئەوەش كاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و ناوبراویش تۆمارەكەی رەتكردووەتەوە و بە ساختە ناوی بردووە.

