
عارف حەمامی ئەندامی پەرلەمانی عیراق ئاشكرای كرد، نیازی ئەوەیان هەیە واژۆ بۆ قەدەغە كردنی هاوڕەگەزخوازی لە عیراق كۆبكەنەوە.
ئەو پەرلەمانتارە كە ئەندامی لیژنەی یاساییە لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتویەتی، لەگەڵ ئەندامانی تری لیژنەكە قسەیان كردووە بۆ كۆكردنەوەی واژۆ بۆ گەڵاڵە كردنی پێشنیازە یاسایەك.
رونیشیكردووەتەوە، ئەوەش لە پێناو قەدەغەكردنی هاوڕەگەزخوازی لە عیراق و بڕوا ناكات هیچ پەرلەمانتارێك هەبێت دژی ئەو بابەتە بێت و دەنگی پێ نەدات.
حەمامی جەختی لەوەش كردووەتەوە، هۆكاری ئەو هەنگاوە دوورخستنەوەی عیراقە لەو دیاردەیە كە نامۆیە بە كۆمەڵگە و لە كۆمەڵگەكانی جیهاندا هەیە.


