
لە بەغدا خۆپیشاندان دژی كاندیدكردنی محەمەد شیاع سودانی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی داهاتوی عیراق دەستیپێكردو هێزە ئەمنییەكانیش شەقامێكی سەرەكیان داخست.
سەرچاوەیەكی ئەمنی بە میدیا عیراقییەكانی وتوە، شەقامی سەرەكی بەرەو گۆڕەپانی تەحریریان داخستوە بەهۆی دەستپێكردنی خۆپیشاندانەوە دژی كاندیدبونی محەمەد شیاع سودانی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی داهاتوی عیراق.
راشیگەیاندوە، هێزە ئەمنییەكان سایدی هاتنیان لە كەرادە مریەم بە ئاڕاستەی گۆڕەپانی تەحریر داخستوە، هێزە ئەمنییەكانیش بڵاوەیان پێكراوە بۆ پاراستنی ناوچەكەو خۆپیشاندەران.

