
خۆپیشاندەرانی بەغدا بەربەستەكانی ناوچەی سەوزیان شكاندو چونە ناوەوەو سەرۆك وەزیرانی عیراقیش داوای كشانەوەیان دەكات.
پاش دەستپێكردنی خۆپیشاندان لە گۆڕەپانی تەحریر، خۆپیشاندەران چونە ناوچەی سەوزو بەربەستەكانیان شكاندو چونە ناوەوە، هێزە ئەمنییەكان بۆ بڵاوپێكردنیان غازی فرمێسك رێژیان بەكارهێنا.
لە راگەیەنراوێكیشدا مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان رایگەیاند، داوا لە خۆپیشاندەران دەكەم پابەندی خۆپیشاندانی ئاشتیانە بن موڵكی گشتی و تایبەت بپارێزن، هەروەها پابەندی رێنمانیی هێزە ئەمنیەكان بن كە لێپرسراون لە پاراستن و رێوشوێنە یاساییەكانیان گرتۆتەبەر.
كازمی داواشی لە خۆپیشاندەران كردوە بە پەلە بكشێنەوە لەناوچەی سەوز، چونكە هێزە ئەمنییەكان پابەندن بە پاراستنی دامەزراوەكانی دەوڵەت و نێردە دیپلۆماتییەكان و رێگری دەكەن لە هەر كارێك كە كاریگەریی لەسەر ئاسایش هەربێت.


