
ساڵح محەمەد ئەلعیراقی وەزیری موقتەدا سەدر داوا لە خۆپیشاندەرانی بەغداد دەكات بگەڕێنەوە ناو هۆڵی پەرلەمان.
لە تویتێكدا ساڵح محەمەد ئەلعیراقی كە وەزیری رەوتی سەدرو كەسی یەكەمی دوای موقتەدا سەدرە لە تویتەرەكەیەوە پەیام ئاڕاستەی خۆپیشاندەران دەكات و لەنوێترین داواكاریدا دەڵێت: هەڵكوتانە سەر دامەزراوە دادوەرییەكان قەدەغەیەو بگەڕێنەوە ناو ئەنجومەنی نوێنەران، چونكە ئەوێ سیمبولی گەلە، بۆیە دەنگتان گەیشتۆتە دادوەرانی عیراق و رەزامەند نین بە هێرشكردنە سەریان.
پێشتر ساڵح محەمەد ئەلعیراقی رایگەیاندبوو، كوتلە سیاسییەكان لێپرسراون بەرامبەر هەر دەستدرێژیەك كە بكرێتە سەر خۆپیشاندەران، هێزە ئەمنییەكانیش لەگەڵ چاكسازین و چاكسازیش لەگەڵیاندایە، لەبەرئەوە ئێوەی كوتلە سیاسییەكان دارایی عیراقتان تاڵانكرد، چیتر بەسە هێرشەكردنە سەر خوێنە پاكەكان.

