
بەتریك كاردیناڵ لویس رۆفائیل ساكۆ سەرۆكی كڵێسەی كلدانی لە عیراق و جیهان داوا لە فراكسیۆنە سیاسیەكان دەكات، پێش رودانی تسۆنامی چەقبەستوویی سیاسی چارەسەر بكەن.
ساكۆ لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە، پێویستە سیاسیەكان دان بە شكستی رێچكەی تاییفی و پشككاری بنێن كە گەندەڵی و زوڵمی هێناوە.
رونیشیكردووەتەوە، داوا لە فراكسیۆنە سیاسیەكان دەكات چەقبەستوویی سیاسی چارەسەر بكەن پێش روودانی تسۆنامی كە دەبێتە هۆی راماڵینی هەمووان.
سەرۆكی كڵێسەی كلدانی لە عیراق و جیهان جەختی لەوەش كردووەتەوە، پێویستە بە قوڵی خوێندنەوە بۆ بارودۆخەكە بكەن و بەباشی و بە جدی هەڵیسەنگێنن، نەك بە خوێندنەوەی هەڵە، پێویستە ئەوە تێبگەن كە بە كەلەڕەقی و ناوزڕاندن بارودۆخەكە چارەسەر ناكرێت، پێویستە لە پێناو وڵاتدا تەنازول بكەن.