
عەلی حەمە ساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، ئابڵوقەیەکی دو لایەنە لەسەر سلێمانییە و ئەگەر ئەم مانگەش بەو شێوازەی مانگی پێشو موچە دابەشبکرێت ئەوا ڕێژەی ئەو وەزارەتانەی موچە وەرناگرن یان دوادەکەوێت دەبێتە دو ئەوەندە، و پلە بە پلە زیاد دەکات تا وایلێدێت لە چەند مانگی ئایندەدا موچەی مانگێکی تەواوی موچەخۆرانی سنوری سلێمانی دەفەوتێت.
عەلی حەمەساڵح ئەمڕۆ یهكشهممه لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “پارەی پێویست بۆ موچە 600 ملیۆن دۆلارە، ئێستا 500 ملیۆنی داهاتی نەوت ئامادەیە، بەپێی رێککەوتنی پارتی و یەکێتی داهاتی ناوخۆ 43%ی لە پارێزگای سلێمانی و 57% لە داهاتی هەولێر و دهۆک بۆ تەواوکردنی بڕی پێویستی پارەی موچە دابیندەکرێت، مانگی ڕابردو پارەی موچە 20 ملیار دینار کورتهێنانی هەبوە لە داهاتی نەوتی ئەم مانگە کورتهێنانەکە پڕکراوەتەوە بەوپێیە ئەم مانگە کورتهێنانەکە دەبێت بە دوهێندە و مانگ بە مانگ زیاددەکات و کەڵەکە دەبێت تاوایلێدێت کە موچەی مانگێکی فەرمانبەرانی ئەم سنورە دەفەوتێت”.
ئاماژهی بهوهشكرد، ئابڵوقەیەکی دو لایەنە لەسەر سلێمانییە دۆخی خراپی سلێمانی گەیشتوهتە ئاستێک کە کانۆلا و دەرزی و دورینەوەی نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەکاندا نەماوە، لە سەنتەری بوژانەوەی دڵ ئەو حاڵەتانەی کە کتوپڕ و بەپەلە نین راگیراوە و لە دوو هەفتەی ئایندەشدا هەمو خزمەتگوزاریەکان ڕادەگیرێت، کەرتی تەندروستی لە سلێمانی بە تەواوی دادەڕمێت.
عەلی حەمەساڵح باسی لهوهشكرد، “لە نەخۆشخانەی هیوا کۆمەڵێک نەخۆشی خوێن لە مانگی (تشرینی دوەم/11) ساڵی رابردوەوە دەرمانی تایبەتیان پێویستە، کە نرخەکەی سێ بۆ چوار هەزار دۆلارە کە تائێستا بۆیان دابین نەکراوە، چەکی نەخۆشی شێرپەنجە لە بانکەکان خهرج ناکرێت لە زۆربەی نەخۆشخانەکاندا هیچ جۆرێک دەرمان نەماوە تەنها 45% ئەو دەرمانانە نەبێت کە لە عێراقەوە دەنێردرێن”.
ئهوهشی خستهڕو، ساڵی ڕابردو لە ڕۆژێکدا 10 توشبوی نوێی شێرپەنجە تۆمارکراون، بەڵام ئەمساڵ بەرزبوهتەوە بۆ 15 توشبو لە ڕۆژێکدا واتە توشبون 50% زیادیکردوە، کە ئەمە ئامارێکی زۆر مەترسیدارە.
ئهو پهرلهمانتاره وتیشی، “حکومەت ئەنجامدانی پشکنینی گازی راگرتوە، چونکە ئەو گازەی هەیە هیچی لە پشکنیندا دەرناچێت ئەو ماددەیەی کە دەکرێتە مۆلیدەکانەوە گاز نیە، بەڵکو پاشماوەی ڕۆنی ئۆتۆمبێلە لەگەڵ چەند مددەیەکی دیکە تێکەڵ دەکرێت لە ئێستادا حکومەت پشکنینی گازی راگرتوه، کە یەکێکە لە هۆکارەکانی زیادبونی شێرپەنجە”.
رونیشیكردهوه، “گەورەترین مەترسی لەسەر هەرێمی کوردستان قەیرانی ئاوە، حکومەتی هەرێم بڕیاریداوە نۆ بەنداو لە هەرێم دروستبکرێت ئەو سێ بەنداوەی کە بڕیارە لە سلێمانی دروست بکرێت هێشتا بەردی نەخراوەتە سەر بەرد، بەم شێوازە بەردەوام بێت دو سێ ساڵی ئایندە پیسبونی ئاو دەبێتە گەورەترین مەترسی لەسەر تەندروستی خەڵکی سلێمانی چارەسەرەکەش ئەوەیە بەنداوی خێوەتە دروست بکرێت تا چەندین ساڵی تر سلێمانی مەترسی کێشەی ئاوی نابێت”.
عهلی حهمهساڵح دهڵێت، “سەرۆکی حکومەت بڕیار بۆ خەرجکردنی پارە دەکات بۆ پڕۆژەکان، بەڵام بەدواداچون بۆ جێبەجێکردنی ناکات لە مانگی (نیسان/4)وە 70 ملیار بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئاوی چەمچەماڵ تەرخان کراوە تا ئێستا دینارێکی خەرج نەکراوە، لە دەربەندیخان خەڵک ئاو نییە بیخواتەوە تەنانەت بەکەڵکی دەست شۆردنیش نایەت چونکە ژەهراویە 10 ملیار دینار بۆ ئاوی دەربەندیخان تەرخان کراوە تا ئێستا هیچی بۆ خەرج نەکراوە”.
لهبارهی دروستبونی رێگاكان، ئهو پهرلهمانتاره وتی، “دروستکردنی سەرجەم ڕێگاکان لە سنوری پارێزگای سلێمانی ڕاگیراوە و ئەگەر بەم شێوازە کارەکان بەردەوامبێت تا 40 ساڵی دیکەش دوسایدکردنی ڕێگای سلێمانی-کەلار تەواو نابێت، تەنانەت ئەوەشی کە دروستکراوە لە وەرزی زستاندا تێکدەچێتەوە”.
عەلی حەمە ساڵح لهبارهی پهككهتنی پڕۆژهكانی سلێمانی وتی، “بەکۆی گشتی 873 پڕۆژە لەسەرجەم بوارە جیاوازەکاندا لە سنوری سلێمانی ههن، کە لەئێستادا سەرجەمیان ڕاگیراون، دیارترینیشیان کە حکومەت نایەوێت دانی پێدابنێت ڕاگیراوە شەقامی 100 مەتریە چەند کرێکار و ئۆتۆمبێلێکی کەم لەوێ بونیان هەیە تەنها بۆ ئەوەیە کە خەڵک و میدیاکان نەڵێن ڕاگیراوە، ئەگەر بەو شێوازە کاری تێدا بکرێت تا 40 ساڵی دیکەش ئەو شەقامە تەواو نابێت ئەوەشی بنیادنراوە لە زستاندا بە لافاو نامێنێت”.


