
فەرماندەیی پرۆسە هاوبەشەكانی عیراق ئاشكرای دەكات، پلانێكی نوێ و تایبەتیان داناوە بۆ پاراستنی سنورەكان لەگەڵ توركیادا.
لیوا تەحسین خەفاجی وتەبێژی فەرماندەیی پرۆسە هاوبەشەكانی عیراق رایگەیاندوە، جێگری فەرماندەی پرۆسە هاوبەشەكان و فەرماندەی پاسەوانی سنورو پێشمەرگە سەردانی سنورەكانی عیراق و توركیامان كرد، تێبینیمان كرد كە لە خاڵی سفری سنوردا چەند بۆشاییەك هەن لەنێوان عیراق و توركیادا، بۆیە پلانێكی تایبەتمان ئامادەكردوەو مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراقی لێ ئاگادار دەكرێتەوە بۆ گرتنەبەری رێوشوێنە پێویستەكان لەپێناو داخستنی ئەو بۆشاییانە تا رێگری بكرێت لە جموجوڵ و سنورەكان پارێزراوبن، بۆ یەكەمینجاریشە ئاڵای عیراق لەسەر سنوری نێوان عیراق و توركیا بەرزكراوەتەوە.
خەفاجی راشیگەیاندوە، هاوكاریەكی زۆر هەیە لەگەڵ هێزی پێشمەرگە لەسەرجەم بوارە ئەمنییەكانداو پێشكەوتنی بەرچاوی بەخۆوە بینوە.

