
سەرۆكی بزوتنەوەی ئیرادە رایدەگەیەنێت، داواكردنی هەڵبژاردنی پێشوەختە كات بەفیڕۆدانە.
حەنان فەتلاوی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و سەرۆكی بزوتنەوەی ئیرادە بڵاویكردۆتەوە، هەر گفتوگۆیەك لەبارەی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە سایەی ئەم حكومەتە پەككەوتەیەوە كات بەفیڕۆدانە.
فەتلاوی راشیگەیاندوە، هەر هەڵبژاردنێكی پێشوەختەش لە سایەی ئەم یاسایەی ئێستاو ئەم پشێویەدا بكرێت هەر كات بەفیڕۆدانە.
سەرۆكی بزوتنەوەی ئیرادە پرسیاریشی كردوەو دەڵێت: گرنگترین پرسیار ئەوەیە بۆچی هەڵبژاردنی پێشوەختە بكەین و بۆ رازیكردنی كێیە؟

