
وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی هەرێم رایگەیاند، بەخشینی بڕوانامە كەمكردنەوە یان لێخۆشبون نییە لەسزای هیچ سزادراوێك.
vوەزارەتەكە لە رونكردنەوەیەكدا بڵاویكردۆتەوە، لە بەڕێوەبەرایەتی چاكسازی گەورانی هەولێر مەراسیمێك رێكخرابوو بۆ بەخشینی بڕوانامە بۆ دوو سزادراو كە بەسەركەوتویی بڕوانامەی بەكالۆریۆسیان بەدەستهێنابوو، دیارە ئێستا رای گشتی بۆ ئەم بابەتە بەهەڵەدا براوە، ئێمە وەك وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاكسازی كاری ئێمەیە بەپێی یاساو رێنمای چاكسازی لەم سزاداراوانەدا بكەین و دووبارە شیاندنەوەیان بۆ بكرێت وەك تاكێكی تەندروست بگەڕێتەوە بۆ ناو كۆمەڵگە.
راشیگەیاندوە، لەم سۆنگەیەوە و بەلەبەرچاوگرتنی ئەو ئەركەی دەكەوێتە سەرشانمان و دەمانەوێت مافەكانی مرۆڤ بەسەر هەمواندا وەك یەك و بەبێ جیاوازی جێبەجێ بكەین، بۆ هەر بابەتێكیش پەیوەندی بە سزادراوانەوە هەبوبێت هەرگیز پرسیار و بەدواداچونمان بۆ تاوان و سزاكانیان نەكردوە، چونكە ئەركی ئێمە پێشكەشكردنی خزمەتگواریە بۆ سەرجەم سزادراوان بەبێ جیاوازی، لە كۆتایدا بەخشینی بڕوانامە كەمكردنەوە یان لیخۆشبون نیە لەسزاكەی تەنها پاڵپشتی مەعنەوییە بۆ هەموو سزادراوێك.


