
پەیمانگەی واشنتۆنی ئەمریکی لە ڕاپۆرتێکدا ڕەخنە لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم دەگرێت، بەهۆی پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤ و ڕۆژنامەنووسان.
دەشڵێت پێویستە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم، دەرس وەربگرێت لە ئەزموونی وڵاتانی ناوچەکە لە ئەنجامدانی پێشێلکاری بەرامبەر ئازادی ڕادەربڕین و مافەکانی مرۆڤ، بەپێچەوانەوە چارەنووسی خراپتر دەبێت.


